
لیستی مووچە و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێ تەواو بووە و ناردنی لە ئانوساتدایە، تەنیا ڕەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوە، ئینجا نووسراو بۆ بانکی ناوەندی بکرێت و پارە بنێردرێت. بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا مووچە دەنێردرێ و بەر لە جەژنی ڕەمەزان دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی پێنج ڕۆژە شاندی تەکنیکی کوردستان لە بەغدان و وردبینی تەواویان لە لیستی مووچە لەگەڵ وازارەتی دارایی عێراق کردووە و تەنها ماوە تەیف سامی واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی تەیف سامی لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ لە وەزارەت دەوامی کردووە، هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانیدا هەبووە لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ سویسرا. لەو چوارچێوەیەدا باسی ناردنی مووچەی مانگی سێیان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە .
پێشتریش ئاڤا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردبووەوە کە سوودانی بڕیاری داوە بەر لە جەژن مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە خەرج بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە پێنج ڕۆژە لە بەغدایە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ، لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتایدان، چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی سێ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو زانیارییانەشی لە هەولێر و بەغدا بە ئاڤا دراون، بە زووترین کات مووچە دەنێردرێ و بەر لە جەژنی ڕەمەزان دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





