دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دواخستنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 بەڕێوەبەری بانکی باخان لەسلێمانی لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دەبوایە ڕۆژی 17مانگی سێ، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش بکرایە، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین چەند ڕۆژێک دواکەوت، بۆنموونە ئەمڕۆ یەکشەممە کە 23ی مانگ بوو و پشوو بوو، بانکی کێوەڕەش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانی 70ی دابەش کرد.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە سنووری سلێمانی کردووە کە بەمشێوەیەیە:-
- لە ڕاگەیێنراوێکی بانکی کێوەڕەشدا هاتووە، بەشێکی بانکەکان زۆر قەرەباڵغن بۆیە ناتوانن لە یەک کات مووچەی هەموومان دابەش بکەن، دەیکەنە سەرە و هەر ڕۆژە و بەشێکیان.
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، بەشێکی زۆری کێشەکە لە بانکی باخان بووە لە سلێمانی، بەهۆیەوە ئاکۆ عومەر، بەڕێوەبەری بانکەکە دوورخراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەر لەبارەی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، ئاکۆ عومەر، بەڕێوبەری بانقی باخان لەسلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، هیچ نووسراوێکی لەسەر دوورخستنەوەی و کۆتاییهاتنی ڕاژەکەی وەک بەڕێوبەری بانک پێنەگەیشتووە، تەنها بە زارەکی لە وەزارەتی داراییەوە بڕیاری دوورخستنەوەی پێ گوتراوە.
- لە وەزارەت پێیان وتم بۆیە لە ئەرکەکەت دوور دەخرێیتەوە، کتابی خەرجکردنی مووچەت بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە واژۆنەکردووە، بەڵام گرفتەکە لای من نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





