
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بۆ مانگی دووەم لەسەریەک ئەمساڵ عێراق زیاتر لەو بڕەی بۆخۆی دانابوو، نەوتی بەرهەمهێنا، سەرەڕای کەمکردنەوەی خۆویستانە لەلایەن عێراقەوە کە بڕیارە بۆ ئەمساڵ بەرهەمی نەوت ڕۆژانە لە (4 ملیۆن بەرمیل نەوت) تێپەڕنەکات.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ڕابردوودا، عێراق ئاستێکی دیاریکراوی بۆ خۆی دانا بە بەرهەمهێنانی 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەڵام هەر لەو مانگەدا 4 ملیۆن و 194 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنا.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: پابەندین بە کەمکردنەوەی خۆویستانەی ڕێژەی بەرهەمی نەوت بەگوێرەی ئەوەی لەگەڵ ئۆپیک پڵەس لەسەری ڕێککەوتووین؛ ڕەتیشی دەکاتەوە، لە عێراق ڕۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم بێت.
زانیاریی زیاتر: "لە مانگی داهاتووەوە، ئەگەر هەر زیادەیەک لەو ڕێژەیە هەبێت کە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی ئۆپیک پڵەس بێت چارەسەری دەکەین". عەبدولغەنی وای گوت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی شوباتدا، ئەو ڕێژەیە لە (4 ملیۆن و 194 ملیۆن) بەرمیل بۆ (4 ملیۆن 270) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە، بەمەش 70 هەزار بەرمیل نەوت زیادەیە، کە ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی قسەکانی وەزیری نەوتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






