
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری باس لە بڕیارێكی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەكات كە بووە هۆی ئەوەی گرفتی لیستی مووچەخۆران چارەسەر بێت.
وێنە گەورەكە: فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنان و بەردەستخستنی سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە، کە پشتبەستووە بە پێناسی دیجیتاڵیی ڕاگەیاندووە. ئەم دەستپێشخەرییە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێ کراوە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی پڕۆسەیەکی سەردەمییانە بۆ ڕێکخستنی خشتە و کاروباری مووچە لە دامودەزگاکانی حکومەت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری ڕایگەیاند: لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، لە کۆبوونەویێکی تایبەت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای لێکردین کە بیانووە تەکنیکیەکانی لیستی مووچە لە بەرپرسانی بەغدا ببڕین و بابەتە سیاسیەکانیش بۆ ئەو بەجێبێڵین.
زانیاریی زیاتر: "بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی دیجیتاڵی پەیڕۆل بو مووچە جێبەجێ کرا، کە بەرهەمی بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرکەوتنی ئەم سیستەمە پێشکەوتووە بە خێر بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە، لیستی مووچەی مانگی سێ بە کەمتر لە سێ ڕۆژ و بە ڕێکترین شێواز ئامادە کرا، هیوادارین بیانوکانیان کۆتایی پێبێت". هیوا ئەفەندی وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی مووچە دەستپێشخەرییەکی ستراتیژیی حکومەتە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان و لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێمی كوردستان، کە لەسەر ستانداردی T3ی جیهانی دامەزراوە و جێگیر کراوە، تاوەکو گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بەباشترین شێوە و بە پارێزراویی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی سیستمەکە بگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 خولەک لەمەوپێش
جوانییەکانی زاخۆ دەکرێتە ڤیدیۆکلیپ
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی نەوت ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت