
خانەنشینێک لەکاتی ژماردنی مووچەکەی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سبەی پێنجشەممە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینانی نوێ بۆ یەکەمجار مووچە وەردەگرن، قەرەبووی مانگەکانی ڕابردووش دەکرێنەوە و بەشێکیان چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەكانیان، خانەنشینانی نوێ کە ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە، ئەوانەی تەمەنیان 60 و 61 و 62 ساڵە، چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەشێکی خانەنشینان مووچەی مانگەکانی 11ـی ساڵی ڕابردوو و مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، سبەش لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، مووچەی هەرچوار مانگەکە بەیەکەوە وەردەگرن.
زانیاریی یاتر: بەشێکی دیکەش سێ مووچە و دوو مووچە بەیەكەوە وەردەرگرن، بەشێکیان مانگی یەک خانەنشین بوونە، بەشێکی دیکەشیان مانگی دوو خانەنشین بوونە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە دوای جەژنی ئەو خانەنشینە نوێیانەی خزمەتیان لە 25 ساڵ زیاترە، 12 مووچەکەی ئیکرامییەیان پێبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لە بەغداوە پارەیان بۆ نەنێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






