گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێکی فەرمانبەرانی گرێبەست کە مووچەیان لەسەر داهاتی گەشەپێدانە ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و مانگی چوار هەموویان بەیەکەوە وەردەگرن.
کێشەی سەرەکی: فەرمانبەرانی گرێبەستی داهات داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بکات بۆ مووچەیان. فەرمانبەرێک قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت 13 ساڵە بە گرێبەست دامەزراوە، بەڵام لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە هەرچەندە لە دەوامکردن بەردەوامە، بەڵام مووچەکەی ڕاگیراوە و لەو مانگەوە هیچ مووچەیەکی وەرنەگرتووە.
چارەسەر: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، دەرکەوت هاوشێوەی فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی نوێ کە ژمارەیان دوو هەزار و 200 فەرمانبەرە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان پێ دەدرێت، خەرجکردنی مووچەشیان دەکەوێتە سەر ئەوەی تەرخانی داراییان بۆ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤای گوت: مانگی چوار دەست دەکرێتەوە بە خەرجکردنی مووچە بۆیان، مووچەی سەرجەم مانگەکانی ڕابردووش وەردەگرنەوە، بەڵام ڕوون نییە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان پێدەدرێت یان نا، چونکە هیچ فەرمانبەر و خانەنشینێک وەری نەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
مایکڵ میچیڵ: ئەمریکا لە پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی زۆر نیگەرانە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە گاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق: داهاتی پلانی گەشەپێدان بە 700 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت