
دراوی عێراقی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی عێراق کۆتاییهاتنی ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 و پێشکەشکردنی بە ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەگەیێنێت و حکومەتیش دڵنیایی سەبارەت بە دۆخی دارایی و سەقامگیری داهاتی گشتی دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025، وەزارەتی دارایی خشتەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەری، دواتر ئەو خشتانە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، سەرەڕای ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، وەزیری پلاندانان دووپاتی کردەوە کە خشتەکان تەمویلی پرۆژە بەردەوامەکان لەخۆدەگرێت بەبێ زیادکردنی پڕۆژەی نوێ.
لە لایەکی دیکەوە: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی دووپاتی کردەوە کە دارایی گشتی لە عێراق لە بەرامبەر هەڵاوسانی نرخی نەوتدا پارێزراوە.
عێراق پارێزگاری لە هەڵاوسانی نرخی نەوت دەکات، هەروەها چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بەبێ قەیرانی دارایی تێپەڕاند، لەگەڵ دڵنیابوون لە سەقامگیری مووچە و چاودێری کۆمەڵایەتی، جگە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدراڵی، نرخی بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 70 دۆلار خەمڵێنراوە، ئەمەش سەرەڕای ئاستەنگە ئابوورییە جیهانییەکان، سەقامگیری داهاتی گشتی مسۆگەر دەکات.
ئەمەش بزانە: لە مانگی حوزەیرانی 2023، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، 2025 دا. پێشبینی دەکرێت بودجەی 2025 بگاتە نزیکەی 200 ترلیۆن دینار و کورتهێنانیش بە 64 ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






