ڕۆیتەرز: دانوستاندنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەربەستی بۆ دروست بووە
- بزنس
- 28 ئازار

کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، دانوستاندنەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تووشی بەربەست بووە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت داوای گەرەنتی پارەدان لە بەغدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پەسندکردنی بودجە و دیاریکردنی 16 دۆلار بە کۆمپانیاکان بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت، بەلام تا ئێستا هیچ وادەیەک بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی سێ لایەنی (هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان) کراون و تورکیاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ـیان ڕاگەیاندووە، گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێـمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا، گیروگرفتی بۆ دروست بووە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی بەرچاوڕوونی دەربارەی شێوازی پارەدان و گرێبەستەکان.
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" گرووپێکە لە هەشت کۆمپانیای نەوتی پێکدێت لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێـمی کوردستان دەستپێناکاتەوە تاوەکو بەغدا بەڵێنێکی پتەو نەدات بە ڕێزگرتن لە گرێبەستەکانی پێشوو و گەرەنتی بدات بەوەی پارەی ڕابردوو و داهاتوو بەو کۆمپانیانە دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له 25ـی ئاداری 2023، بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیرا، کە عێراق لە دژی تورکیا تۆماری کردبوو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگوێرەی "ئەپیکۆر" ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیانەکەی بە یەک ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، واتە تاوەکو ئێستا زیانی 24 ملیار دۆلاری بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






