
دیمەنی شاری سلیمانی لەگەڵ یەکێک لە ئامێرەکانی ATM. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پێشمەرگە لە سلێمانی کە بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من، ناڕازین لە بانکی TBI، لە بەرئەوەی ئەو بانکە ئامێری ATMـی لە ناوچەکەی ئەوان نیە. دەڵێن شوێنی وەرگرتنی مووچەکانمان بە کاش زۆر دوورە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند پێشمەرگەیەك بە نوێنەرایەتیی 100 پێشمەرگە کە بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من، سێ مانگە كارتی بانكیی بازرگانی عێراق (TBI)ـیان وەرگرتووە، بەڵام تاوەكو ئێستا كۆدیان بۆ نەهاتووەتەوە و ناتوانن لە ATMـەکان مووچە وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: نوێنەری ئەو پێشمەرگانە بە ئاڤای وت، کێشەکەمان بە تیمی هەژماری من گەیاند، گوتیان گرفتەكە ئەوەیە بانكی TBI، كە یەكێكە لە بانكە بەشدارەكانی هەژماری من، هیچ ATMـێکی لە شوێنە گشتییەكان نییە، بەڵكو تەنیا لەبەردەم خودی بانكەكە و چەند مۆڵێك هەیە، هەربۆیە ئێوە و خەڵكی دیكەش كە كارتی بانكی TBIـیان هەیە، نەیانتوانیوە مووچەكانیان لەڕێگەی هەژماری منەوە وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا 40 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی بانکی TBI خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە، 19 هەزاریان کارتیان وەرگرتووەتەوە. هەژماری من دەڵێت، دوای جەژن گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین بۆ ئەوەی بە زووترین كات ATM لە شوێنە گشتییەكان دابنێن. دەشڵێن TBI خاوترین بانکەکانی نێو هەژماری منە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






