
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (BP) بۆ پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کەرکووک، بۆ ماوەی 25 ساڵە و دەکرێت پێنج ساڵی دیکەش درێژ بکرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە ڕێککەوتنەکە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت و 85%ی هەلی کاریش بۆ کارمەندانی ناوخۆ دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: 26ی ئەم مانگە و بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (BP)ـی بەریتانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرا، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ 420 هەزار بەرمیل بەرزدەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: باسم محەممەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع)ـی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ BP بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکە بۆ ماوەی 25 ساڵ و دەکرێت بۆ پێنج ساڵی دیکەش درێژ بکرێتەوە.
- ڕێککەوتنەکە دوای چەند مانگێک لە دانوستان واژۆ کراوە و دەستکەوتێکی گرنگە.
- ئێستا بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک ڕۆژانە 308 هەزار بەرمیلە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیێنرێتە 420 هەزار بەرمیل و ئەم ئاستەش بۆ هەشت ساڵ بەردەوام دەبێت.
- ئاستی بەرهەمهێنانی غاز ڕۆژانە دەگەیێنرێتە 400 ملیۆن پێ سێجا و بۆ ماوەی 16 ساڵ بەردەوام دەبێت، بی پی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی کۆگاکانی کۆمپانیای غازی باکوور لەئەستۆ دەگرێت.
ڕێککەوتنەکە گەڕانیش بەدوای کێڵگەی نەوتی نوێ لەخۆدەگرێت و ئەم بابەتەش دەکەوێتە سەر دەرئەنجامی گفتوگۆکان کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن.
- ڕێککەوتنەکە هەزاران هەلی کار بۆ دانیشتووانی نزیک لە پڕۆژەکە دابین دەکات و لە پاڵ ڕاهێنانیش بە کارمەندانی ناوخۆ، 85%ی هەلی کارەکان کە لەم ڕێککەوتنەوە دروست دەبن، بۆ هاووڵاتیانی عێراقی تەرخان دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






