
دیمەنی بارانبارین و هاونیشتمانییەک لە کاتی بەڕینەوە لە شەقامێک کە چەترێکی بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و لە هەندێك ناوچە باران بە لێزمە دەبارێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، لە هەندێ کات و شوێن دابارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورەبروسكەیشی لەگەڵدا دەبێت، لە درەنگانی شەودا کەش سەقامگیر دەبێت و کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشناسیی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە بارانی بەلێزمە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێك هەیە و لە هەندێك ناوچەش تەرزە دەبارێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیكەی پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات سبەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ بۆ نیمچە هەور بێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلە بەرزتر بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی سێ مانگ زیاتر لە 90 ڕاوچی دەستگیر کراون