
دوو خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
خانەنشینان نیگەرانن لەوەی تاوەکو ئێستا مووچەی شەش مانگی 2024 یان بۆ خەرج نەکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیش لەوبارەیەوە دەڵێت 'لەمساڵدا پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت'.
بابەتی سەرەکی: نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار خانەنشینی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە مانگی 7ی 2024 خانەنشین کراون، وەک خۆیان دەڵێن مامەڵەی خانەنشینییەکەیان لە مانگی 11ی هەمان ساڵ بۆ هاتووەتەوە و پێیان وتراوە کە مووچەی مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ، 10 و 11یان لەگەڵ مانگی 12 پێدەدرێت، کەچی تاوەکو ئێستا مووچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ بابەتەکەیان بکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نووسراوێکمان لەسەر ئەم بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، بۆ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە لە لیستی خانەنشینی دەربهێنن و مووچەی ئەو پێنج مانگەیان بۆ ببەسترێت، 100٪ ئەمساڵ بۆیان خەرج دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو کەسانەی لە ساڵی 2024 خانەنشینکراون ژمارەیان سێ بۆ چوار هەزار کەسە، مووچەی مانگی 12یان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە بۆ پاشەکەوت دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






