شارەزایەکی ئابووری: دوای بڕیارەکەی ترەمپ دەبێت عێراق بەدوای بازاڕی دیکەدا بگەڕێت
- بزنس
- 6 نیسان

ئاڵای هەریەک لە عێراق و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، هەرچەندە بەهای هەناردەی بەرهەمی نانەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دەوروبەری ملیۆنێک دۆلار تێپەڕ ناکات، بەڵام ئەگەر حکومەتی عێراق بیەوێت بڕیارەکەی ترەمپ کاریگەری لەسەری دروست نەکات؛ دەبێت بەدوای بازاڕی دیکەی نانەوتیدا بگەڕێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بەتەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند؛ بەگوێرەی بڕیارەکەش هەر کاڵایەکی عێراقی هەناردەی ئەمریکا بکرێت بەڕێژەی 39% باجی دەخرێتەسەر.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزایەکی ئابووریی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: عێراق تەنیا چەند کاڵایەکی کەم نەبێت هاوردەی ئەمریکایان ناکات، وەک کبریت، خورما و هەندێک جۆری بەرهەمی دانەوێڵە و چەند کاڵایەکی دیکە کە ساڵانە ناگاتە ملیۆنێک دۆلار.
زانیاریی زیاتر: "دوو هەڵبژاردە لەبەردەم عێراقدایە؛ یەکەم، دەبێت بەرگەی ئەو باجانە بگرێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر داهاتەکەی دەکات. دووەمیش: بەدوای بازاڕی دیکەدا بگەڕێت بۆ هاوردەکردنی نەوت و چەند کاڵایەکی دیکەی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش