
ئامێری وزەی خۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بانکی ڕەشید، پێدانی قەرزی کڕینی یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆری ڕاگەیاند، هاوکات وردەکاری پێدانی قەرزەکە بە ڕێژەی سوودی لە 5% دیاریکردوە.
وێنە گەورەکە: بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی کارەبا دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، حکومەتی عێراق دەیەوێت لەڕێگەی پێدانی قەرزی بانکی خەڵک هانبدات و فشار لەسەر تۆڕی کارەبا کەمبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاونیشتمانیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەتوانن بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر قەرز لە بانکەکان وەربگرن. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاری کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بانکی ڕەشید، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی و بانکی ڕەشید ڕێنماییەکانی پێدانی قەرزی کڕین بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبووەوە ڕادەگەیەنێت و جەختیش دەکاتەوە کە قەرزەکە بە سەرجەم هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەدرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: لە ڕێنمایی پێدانی قەرزدا بڕی قەرزەکە دیاریکراوە، کە (5 تا 20) ملیۆن دیناری عێراقییەوە بۆ ماوەی (5) ساڵ و بە ڕێژەی سوودی (5%) دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بڕی قەرزەکە بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە ماستەرکاردی بانکەکەیان هەیەو پێویستە هاووڵاتیان کەفیلێک دەستەبەر بکەن کە مووچەکەی لە بانکی ڕەشید بێت، بانکی ڕەشید داواش لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن سەردانی لقی بانکەکە بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






