
دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دەرکرد، ڕەتیشیدەکاتەوە پێدانی دۆلار بەنرخی بە فەرمی بە گەشتیاران ڕاگیرابێت.
وێنە گەورەکە: دوای دابەزینی بەهای نەوت و بڕیاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر ئەو کاڵایانەی عێراق کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێن، لە شەقامی عێراق هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە دۆلار لە بانکی ناوەندی کەمبووەتەوە و وەک یەکەم هەنگاویش فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ڕاگیراوە.
نوسراوی فەرمی: بانکی ناوەندی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ئاڕاستەی بانکی بازرگانیی (TBI)ـی کردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی بەگوێرەی ڕێکارەکان بەردەوامە، هاوکات لە سبەیەوە 8ـی نیسان، ڕاکێشانی پارە لە دەرەوەی وڵات بۆ گەشتیاران و بەشێوەی مانگانە، بە بەکارهێنانی کارتی نێودەوڵەتی بانکی بەم شێوەیە دەبێت:
یەکەم: خانەنشینان دەتوانن 10 هەزار دۆلار یان هاوتای بە دراوی دیکەی بیانی ڕابکێشن و بەکاریی بهێنن.
دووەم: گەشتیاران دەتوانن تا 20 هەزار دۆلار یان هاوتای بە دراوی دیکەی بیانی، ڕابکێشن و بەکاریی بهێنن بۆ مەبەستی گرتنی تکتی فڕۆکە، هۆتێل و گواستنەوە.
سێیەم: بۆ چارەسەری نەخۆشیی تا 50 هەزار دۆلار یان هاوتای بە دراوی دیکەی بیانی.
چوارەم: بەکارهێنانی دیکەی گشتی لە دەرەوەی عێراق، 5 هەزار دۆلار یان هاوتای بە دراوی دیکەی بیانی.
ئەمەش بزانە: هەر بەگوێرەی بڕیارەکە کارتی بازرگانیی بانکیش لەدەرەوەی عێراق تەنیا بە بەهای 20 هەزار دۆلار دەتوانرێت مامەڵەی پێوەبکرێت، هەموو جۆرەکانی کارتی بانکیش دوای 30 ڕۆژ لە دەرچوونیان، لەدەرەوەی وڵات کارا دەبن و دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، بڕیارەکەش هەموو جۆرەکانی کارتە بانکی بەبێ جیاوازیی دەگرێتەوە.
دەقی نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق بە زمانی عەرەبی


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






