گۆشتی سووری فرێش بە نرخێكی هەرزان بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت
- بزنس
- 2024-03-11

ئەو گۆشتەی هاوردە دەکرێت بە نرخی چوار هەزار و 500 دینار لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت سەرچاوە: arkansas
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی کردووە بە هەناردەکردنی گۆشتی سووری فرێش و خۆی بە نرخێكی هەرزان بەسەر پارێزگاکان دابەشی دەکات، داواکراوە بەشی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و ڕەزامەندی دراوە.
بۆچی گرنگە: کیلۆیەک لەو گۆشتە بە نرخی چوار هەزار و 500 لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت. ئەمە لەکاتێکدایە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان زۆر بەرزبووەتەوە و هەندێک ڕۆژ گەیشتووەتە نزیکەی 25 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ دابینکردنی ساردخانە، لەگەڵ گەیشتنی یەکەم کاروان خۆمان بەسەر پارێزگاکان دابەشی دەکەین.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان داوای لە دوو کۆمپانیای خۆماڵی کردووە ڕاستەوخۆ ئەم جۆرە گۆشتە هاوردە بکەن و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆیان دەربڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەلید محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئاژەڵداریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، لەم ماوەیە 65 هەزار سەر ئاژەڵ هاوردەکراون، بۆیە پێشبینی دەکەن نرخی یەک کیلۆ گۆشت بۆ 12 بۆ 15 هەزار دینار دابەزێت.
گۆشەیەکی دیکە: وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور چەند ڕێكارێكی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردوون:
- هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ ماوەی شەش مانگ.
- كەمكردنەوەی ماوەی كەرەنتینەی ئاژەڵ لە دەروازە سنوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





