
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێیە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییش دەڵێت "پێش لیستی مووچەی مانگی چوار، تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا ڕەوانە دەکەین".
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تاوەکو 10ی مانگ، واتە 48 کاتژمێری دیکە تەرازووی پێداچوونەوە "میزان موراجەعە"ی مانگی سێ ئامادە دەکرێت، دوای وردبینیکردن و زانینی ڕێژەی خەرجی و داهات ڕەوانەی بەغدای دەکەین، هاوکات داهاتی مانگی سێش لەسەر ئەو بنەمایە دیاری دەکرێت و بەشی بەغدا ڕەوانە دەکەین.
- هەفتەی داهاتوو وەزارەتەکان لیستەکانمان بۆ ڕەوانە دەکەن، ئێمەش پێداچوونەوەیان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین هەڵەیان تێدایە یان نە، دواتر بە لیستی مانگی سێ بەراوردی دەکەین، چونکە بەغدا هیچ تێبینی لەسەر نەبووە، هەروەها تاوەکو 20ی مانگ هەوڵدەدەین لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا بکەین.
- ناردنی ناو و ژمارەی خانەنشینان بۆ بەغدا بەگوێرەی مانگەکان دەگۆڕێت، مانگانە ئەو کەسانەی خانەنشین دەبن، لە لیستی مووچە دەردەهێنرێن و دوای یەک بۆ دوو مانگ مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت، دواتر داخلی لیستی مووچەی خانەنشینان دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی سێ ڕۆژە شەش هەزار فەرمانبەر خەرێکی ئامادەکردنی لیستی مووچەن بە سیستمی پەیرۆڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






