
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار - دیناری عێراقی (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بۆ کەمکردنەوەی مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران، لە پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆکرایەوە و پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە و دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ دەکەن، پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانیش بگرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی 60 پەرلەمانتاری لەسەرە و پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، داوای هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پەرلەمانتاران داوا دەکەن موچە و دەرماڵەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆمار، پەرلەمان، وەزیر و پلە تایبەتەکان کەمبکرێتەوە، لەبەرامبەردا مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی ئاسایی زیاد بکرێت.
ئەمەش بزانە: جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی عێراق لەنێوان وەزارەتەکان و پلە باڵا و تایبەتەکان هەیە بەجۆرێک لەگەڵ پرەنسیپی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا ناگونجێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





