ئاڤا نیوز
بەهۆی دراوی ئەلیکترۆنیی "cPen"ـەوە هەزاران کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراق تووشی زیانی ماددی دەبن.
وێنە گەورەکە: cPen ئەپێکی مۆبایلە و لەڕێگەیەوە دەتوانرێت دراوێکی ئەلیکترۆنی دروست بکرێت، تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، دەیان ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان ئەپەکەیان دانەزاندووە، دوای لیستبوونی وەک دراوێکی ئەلیکترۆنی، ئێستا هەڵاوسانێکی زۆری بە سەردا هاتووە و بەمەش بەهاکەی لەدەستداوە.
بڵاوکرداوەی فەرمی: cPen لە ئێکس ڕایگەیاند: سوپاسی بەشداربووانمان دەکەین، هەموومان بۆ ئایندەیەکی باش ئەو کارەمان دەستپێکردووە، بەڵام ئیستا دراوەکە هەڵاوسانێکی زۆری کردووە، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە بڕێکی زۆری cPen لەلایەن بەکارهێنەرانەوە خراوەتە بازاڕەوە.
دراوەکە بە دوو سفری دوای فاریزە چووەتە بازارەوە، کەچی ئێستا بەهاکەی چووەتە سێ سفری دوای فاریزە.
ئیمە دڵنیانین لەوەی پرۆژەکە گەشە دەکات یان پاشەکشە دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست نەجمەدین، شارەزای ئاسایشی ئەلیکترۆنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: cPen نیتۆرک لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەکارهێنەرێکی زۆری هەبووە، هەزاران ئەکاونت کڕاوە و پارەیان لێی خەرجکردووە، تاوەکو مامەڵەی پێوە بکەن و قازانج وەربگرن، بەمەش هەزاران کەس زیانی ماددیان کردووە.
چەندین جار هاووڵاتیانمان ئاگادار کردووەتە لەوەی پارەکانیان لە کڕینی ئەم ئەکاونتانە خەرج نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 چرکە لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






