
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار خێراکراون و بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستەکە تەواو بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران چڕتر کراونەتەوە، وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە تەواو بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە تەواو بکەن و هیچ کەم و کوڕییەکی نەبێت، هەر ئەم هەفتەیەدا لە هەولێر وردبینیشی بۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی، فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، بەرێوەبەرایەتیی ژمێرکاری و بەشی ژمێرکای سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان، پەلە دەکەن لە ئامادەکردنی لیستی مووچە، تا بەتەواوی ئامادەبێت و بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ئەوەی لەوێ هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەست بە وردبینی و ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە بکرێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: خێرا کارکردن لە ئامادەکردنی لیستی مووچە، بۆ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە وادەی خۆی بنێردرێت، و دەست بە دابەشکردنی بکرێت، دوا نەکەوێت بۆ مانگی پێنج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






