
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
عێراق بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی دانوستانی لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە، بڕیارە لە بەرامبەر هاوردەکردنی گاز، نەوتی ڕەشی پێبدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و ئێران دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی هێڵی ئێران بەکاربهێنن بۆ گواستنەوەی گازی تورکمانستان بۆ عێراق، تارانیش ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ پرسەکە دەکات و وەڵامیان دەداتەوە، ئەگەر ڕازی بێت، عێراق لە هاوینی داهاتوو پشت بە گازی تورکمانستان دەبەستێت.
لێدوانی فەرمی: زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، سەردانی تورکمانستانیان کردووە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک بەمەبەستی هاوردەکردنی 20 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، تاکە ئاڵنگاری بەردەمیشیان نەبوونی هێڵێکی گواستنەوەیە بۆ گازەکە لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق.
زانیاریی زیاتر: ماوەی چەند ساڵێکە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کراوە بۆ ڕۆژانە هاوردەکردنی 51 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی گازی سرووشتی، ئەوەش پێویستی عێراق پڕدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر هاوردەکردنی گازی ئێران کەمی کرد، ئەوکات دەتوانن پشت بە 20 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی تورکمانستان ببەستن.
لەلایەکی دیکەوە: بەهەمانشێوە لەگەڵ قەتەر دانوستان بۆ هاوردەکردنی گازی شل هەیە، لە ڕێگەی کەشتییەوە دەگوازرێتەوە بۆ عێراق، 6 هەزار مێگاواتی کارەبای عێراق لە گازی هاوردەکراو بەرهەم دەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





