عێراق "بە نووسراو" شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت لە کوردستان گەرەنتی دەکات
- بزنس
- 17 نیسان

کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا حکومەتی فیدڕاڵ بە نووسراوی فەرمی دڵنیایی بە کۆمپانیاکانی نەوت داوە کە شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا و بەهۆی تێبینی کۆمپانیا نەوتییەکان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە لە هەمواری یاسای بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان 16 دۆلار دیاریکراوە و یاساکەش بۆ حکومەت پابەندکارە، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتریش بە کۆمپانیاکانی نەوت، وەزیری دارایی فیدڕاڵ نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستە کردوون و تیایدا "بەڵێنی" داوە کە شایستە داراییەکانیان خەرج دەکرێت و نافەوتێت.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بەو قەرزانەی کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوتیش لە هەرێمی کوردستان داوای دەکەن، وەزیری نەوتی عێراق وتی، بابەتی قەرزەکان لە یاسای بودجەدا نەهاتووە و بۆ ئەو بابەتە دەبێت گفتوگۆی زیاتر بکرێت، دواتریش دەبێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، ئەو کاتە دەتوانن قسە لەسەر دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە