
بازاڕی زێڕینگەران، وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تادێت نرخی زێڕ لە بازاڕ بەرز دەبێتەوە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە 700 هەزار دینار نزیكبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی نادڵنیایی لە بازاڕە جیهانییەکان لە ئاکامی بەردەوامیی گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیهان لەلایەک و پەیڕەوکردنی سیستمی پێناسی گومرگیی نوێ لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا لەلایەکی دیکەوە، وایکردووە نرخی زێڕ بەردەوام بەرزبێتەوە، بەجۆرێك بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی نوێترین بڵاوكراوەی سەندیكای زێڕینگەرانی هەولێر، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. زێڕی عەیار 24ـیش گەیشتووەتە 800 هەزار دینار.
هۆكارە زانراوەكان: لەپاڵ پەیڕەوكردنی سیستمی پێناسی گومرگی نوێ لەلایەن ترەمپ و هەڵكشانی گرژی و ئاڵۆزییەكان، بەهۆی پشووەكانی جەژنی قیامە و داخستنی بازاڕی زێڕ، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە مامەڵە جیهانییەكان گەیشتە سێ هەزار و 328 دۆلار، ئەوەش لەكاتێكدا هەفتەی ڕابردوو گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا كاتێك یەك ئۆنسە بە سێ هەزار و 358 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






