
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی لەبارەی مووچەی مانگی چوار بەرامبەر بەغدا جێبەجێ دەکات و لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی چوار لە کاتی خۆی بەردەوامە، بۆ ئەم مەبەستە هەموو ڕێکارەکان جێبەجێ کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە ئاڤا دراون سبەی یان دووسبەی کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی یەکشەممە دەبێت، لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت و لەوێ وردبینیکردن دەستپێدەکات.
سبەی پێداچوونەوە بە میزان موراجەعەش دەکرێت کە لیستی خەرجی و داهاتی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەگرێتەوە، ئەویش بۆ بەغدا دەنێردرێت.
داهاتی ناوخۆش کۆکراوەتەوە، ئەویش لەم دوو ڕۆژە دەخرێتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بڕەکەشی نزیکەی 49 ملیار دینار دەبێت.
ئەمانە مانگانە ئەو سێ ئەرکەن لەسەر حکومەتی کوردستانن دەبێ جێبەجێیان بکات، ئینجا وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینیکردن لێیان بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدات.
زانیاریی زیاتر: دوای تەواوبوونی ئەم ڕێکارانە، شاندێكی تەكنیكیی وەزارەتیی دارایی كوردستان دەچێتە بەغدا، بۆ ئەوەی هەر پرسیار و تێبینیییەک هەبێت وەڵامی بدەنەوە و بەکورتی رێکارەکانی خەرجکردنی پارە خێرا بکرێن و کاتێکی زۆریان نەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەیەکی ئەوتۆ لەبەردەم خەرجکردنی پارە نییە و چاوەڕوان دەکرێت وردبینیکردن زوو تەواو بێت و پارە زوو بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ کات و شوێنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەزموونی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
1 خولەک لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی ئیکۆ: گەنجینەی ئەمریکا 35 بانکی عێراقی سزا دەدات