
بازاڕی بۆرسە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پێناسی گومرگی، ئاراستەی وەبەرهێنەرە چینییەکان لە ئەمریکاوە دەگۆڕێت بۆ ئەڵمانیا.
وێنە گەورەکە: دوای سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەبەرهێنەرانی چینی ناچارن لەبری مامەڵەکردن بە بۆندەکانی ئەمریکا، ڕووبکەنە کڕینی بۆندەکانی بازاڕی ئەوروپا و لە سەبەتەی مامەڵەکانیاندا زیادیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: لیلیان تاو، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان لە دۆیچە بانک ڕایگەیاند، وەبەرهێنەرە چینییەکان گرنگی دەدەن بە زیادکردنی وەبەرهێنان لە ئامرازە جیاوازەکان و هەمەچەشنکردنی مامەڵەکانیان جگە لە دۆلار. ئاراستەی وەبەرهێنانیشیان زیاتر بەرەو ئەوروپایە و گرنگی بە وەبەرهێنان لە بۆندەکانی ئەوروپا دەدەن بەتایبەت بازاڕەکانی ئەڵمانیا.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ ئەوەی لیلیان تاو ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی بەدەستهێنانی داهات لە گەنجینەی ئەمریکا دوای فرۆشتنی وەبەرهێنەرانی چینی سەرنجڕاکێشە بەڵام بەهۆی بەردەوامی نادڵنیاییەکانەوە زۆر وریان لە مامەڵەکردن لە بازاڕەکە.
باکگراوند: شارەزایان پێیانوایە مەترسی وەبەرهێنان لەو بازاڕانەی پەیوەستن بە دۆلاری ئەمریکییەوە دوای بڕیارەکانی پێناسی گومرگی زیادی کردووە. لەلایەکی دیکەوە سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دوورکەوتنەوەی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکەن لە وەبەرهێنان لە بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






