
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی چوار و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) و داهاتی ناوخۆی مانگی سێی ئامادە کردووە و سبەی ڕەوانەی بەغدای دەکات، دووسبەیش شاندێکی تەکنیکی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکان دەچێتە بەغدا.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچە چڕکردووەتەوە، بۆ مووچەی مانگی چوار ئێستا لیستی مووچە ئامادەیە و داهاتی ناوخۆش کۆکراوەتەوە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێش ئامادەیە، کە ئەمانە ئەو سێ ئەرکەن دەبێت مانگانە جێبەجێیان بکات.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئێستا سەرقاڵی ئیجرائاتی حسابین لەگەڵ بانکەکاندا بۆ داهاتی ناوخۆ، چاوەڕوانی ئەنجامی بانکەکانین، چونکە پارەکە ئامادەیە و نزیکەی 49 ملیار دینارە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی سبەی دووشەممە لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێن و دووسبەیش شاندێکی تەکنیکی دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی ئەگەر تێبینی یان پرسیارێک هەبێت ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە