لۆگۆکانی پارتی و هەژماری من و یەکێتی
ئاڤا نیوز
پارتی و یەکێتی لە دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان، باسی پڕۆژەی 'هەژماری من'یان کردووە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتوون، دوای ئەم ڕێککەوتنەش پڕۆژەکە لە سەرتاسەری کوردستان بێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەژماری من پڕۆژەیەکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجی سەرەکی بەبانکیکردنی مووچەیە، بەڵام پێشتر بە هۆکاری سیاسی ڕێگری دەکرا لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا دوای دوو کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان هەژماری من بووە، دواتر چوونی تیمێکی هەژماری من بۆ سلێمانی و پێدانی ڕوونکردنەوەی پێویست بە خودی بافڵ تاڵەبانی، نیگەرانییەکان لەبارەی پڕۆژەکە ڕەوینەوە.
زانیاریی تایبەت: لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کە ڕۆژی 17-4-2025 لە سلێمانی کرا، گفتوگۆی ورد لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من کرا، یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی بە پڕۆژەکە ڕازی بوونە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتوون.
لە دوایین لێدوانیشیدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، تەنانەت پڕۆژەکە دەوڵەمەندتریش دەکەن بۆ خزمەتکردن و سوودمەندبوونی زیاتری مووچەخۆران. یەکێتی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی هەژماری من پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگە بۆ ئێستا و داهاتووی ئابووری و خەڵکی کوردستان.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ئاڤا زانیویەتی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی ئەم چوار خاڵە لەخۆدەگرێت:
٠ پرۆژەی هەژماری من سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کوردستان دەبێت. ئەمڕۆ بە نووسراوێکی فەرمی گواستنەوەی پڕۆژەکە ڕاگەیێنرا، وەزارەتیش سەرپشك دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەکە لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنمایە بەركارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق.
٠ هەژماری بانكی مووچەخۆران پارێزراو دەبێت بەگوێرەی یاسای بانكی ناوەندی. وەکو پێشتریش تیمی هەژماری من دڵنیاییان دابوو، پارەی مووچەخۆران لە هەژمارەکانیان بەهیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت و پارەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی لێ ناگێڕدرێتەوە.
٠ حکومەت ڕێگە دەدات بانکی نوێ بێنە ناو پرۆژەکەوە و دەرگا بۆ سەرجەم بانکەکان کراوە دەبێت. تاوەکو ئێستا هەشت بانک لە پڕۆژەکەدا بەشدارن.
٠ گرێبەستکردن لەگەڵ بانکەکان شەفاف دەبێت و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت ئاگاداری وردەکاری و ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی پێشوو و داهاتوو دەبن.
پێدراوە ڕاستەکان: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێیوایە، بەبێ بوونی سیستمێکی بانکیی پێشکەوتوو، ئابووریی بەهێز دروست نابێت و وڵات پێشناکەوێت، بۆیە ئەوەی بەلایەوە گرنگە ئەوەیە ئەم سیستمە سەربکەوێت.
ئامانجێکی سەرەکی دیکەشی ئەوەیە مووچەخۆران دووربن لە سزادانی سیاسی، هەر مووچەخۆرێک خاوەن هەژمارێکی بانکی خۆی بێت، فەرمانبەر منەتیان بەهیچ کەس و لایەنێک نەمێنێت و دووربن لە سزادانی سیاسی و هیچ لایەنێک نەتوانێت هەڕەشی بڕینی مووچەیان لێ بکات.
خاڵی ئەرێنی: تاوەکو ئێستا لە کۆی زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین، 750 هەزار کەس خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و تەنیا 250 هەزار کەس ماون کە زۆربەیان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن، لە وەزارەتی دارایی عێراقیشەوە هۆشداری ئەوە دراوە ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەمیان خۆیان تۆمار نەکەن مووچەیان ڕادەگیرێت، دوای نەمانی بەربەستەکانی بەردەم پڕۆژەکەش، تۆمارکردنی فەرمانبەران خێرا دەکرێت و مووچەی سەرجەمیان بەبانکی دەکرێت، بەمەش هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەیان نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە