
وێنەی دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەی گەنمدا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پێشبینیی دەکات، ئەمساڵیش وەک پار و پێرار، ئەوەندە گەنمی جوتیارانی ناوخۆ بکڕێتەوە کە پێویستیی بە هاوردەکردنی گەنمی وڵاتان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر نووری گەڕاوی، بەڕێوەبەری بۆردی دانەوێڵەی عێراق، بە ئاژانسی بلومبێرگی گوتووە لەم هەفتەیەوە وەرزی دروێنەی گەنم دەستپێدەکات و چاوەڕێ دەکرێت لانیکەم 4.5 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێنرێت و لە ئەنبارەکانیش بڕی 2.8 ملیۆن تۆن گەنم هەیە، ئەوەش بەشی پڕۆگرامەکانی دابینکاریی حکومەت بۆ ساڵ و نیوێک دەکات، بۆیە عێراق ئەمساڵیش پێویستیی بە هاوردەکردنی گەنم نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق ساڵانە بڕی 4.7 ملیۆن تۆن گەنم بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی دابەش دەکات و ئەم بڕە گەنمەش لە جوتیاران دەکڕێتەوە. حکومەت گەنم بە دوو هێندەی ئەو نرخەی لە بازاڕەکانی جیهان هەیە لە جوتیارانی ناوخۆ دەکڕێتەوە تا لەم ڕێگەیەوە هانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بدات.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراقی تۆنێک گەنمی بەراوی پشتبەستوو بە ئاودێریی مۆدێرن بە 850 هەزار دینار و گەنمی دیکەش بە 800 هەزار دینار دەکڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر ئەم گەنمە لە ڕووسیا بکڕێت بۆ تەنێک کەمتر لە 400 هەزار دینار دەدات.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ ئەوەدا کە حکومەتی عێراق بۆ پڕۆگرامی بەشەخۆراک پێویستیی بە گەنمی دەرەوە نییە، بەڵام هێشتا لە وەرزی ساڵی 2024-2025ـدا بازرگانانی عێراق بڕی 2.3 ملیۆن تۆن گەنمیان هاوردە کردووە و هێشتاش عێراق وەک وڵات یەکێکە لە گەورەترین کڕیارانی گەنم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە