
دوو مامۆستا لەکاتی تاقیکردنەوە وەک چاودێر دەرکەوتوون - ژمارەیەک قوتابی لە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری سلێمانی شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی دیکە 15 ڕۆژە دەست بە دابەشکردنی کراوە، بەپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت بەدواداچوون دەکەن و بەزووترین کات چارەسەری دەکەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 15 ڕۆژە شایستە داراییەکانی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەش کراوە و بەشێکی زۆریان وەریان گرتووە، بەڵام لە سنووری سلێمانی بە بیانووی ئەوەی بانکەکان پارەیان تێدا نییە، تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە دەبێت گرێبەستی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان نوێ بکرێتەوە کە ژمارەیان چوار هەزار و 100 کەسە، بۆ ئەوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان وەربگرن، یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی شایستەکانیان کە ئێستا مانگی چوارە و دەیان و سەدان مامۆستا لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەریان نەگرتووە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بوو، ئەو مامۆستایانەی سلێمانی دەڵێن، گرێبەستەکانمان نوێ کردووەتەوە، بەڵام ئەو زانکۆیانەی لە گەنجینەکانی سلێمانی پارە وەردەگرن نەیانتوانیوە شایستە داراییەکانمان پێبدەن.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای وت: "بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکەین و قسە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەکەین، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان بەزووترین کات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






