
خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
لەم هەفتەیەدا زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین کارتی بانکییان گەڕایەوە، بۆئەوەی لەڕێگەی ئەی تی ئێمەکانی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەربگرن. بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی پێویستە کارتی زانیاری یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان ببەن.
وێنە گەورەکە: ئەو خانەنشینانەی کە بەرواری لە دایک بوونیان لەنێوان ساڵانی 1920 تا 1940ـە، لە بانکی عەنکاوە کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر مووچە وەردەگرن، دەتوان کارتی بانکییەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من وەربگرنەوە بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داهاتوو مووچە بە ئاسانترین شێوە و کەمترین ماندووبوون وەربگرن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەو خانەنشینانە پێویستە هەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی نیشتیمانی یان کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیان ببەنە بانکی عەنکاوە، لەوێشەوە تیمەکان کارتەکانیان پێدەدەنەوە لە کاتژمێر (8:30) بەیانی تا کاتژمێر (2:30)ـی پاش نیوەڕۆ بانکەکە کراوەیە.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا قسەی لەگەڵ چەند خانەنشینێک کردووە، سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و سوودمەند بوونیان، یەکێک لە خانەنشینەکان کە پیاوێکی تەمەن 81 ساڵە، دەڵێت: پێشتر بە سەرما و گەرما دەبوو لەبەردەم دەرگای بانک نۆرە بگرین تا مووچەکانمان وەردەگرت، بەڵام ئیدی لەمە بەدواوە مێشکمان ئارامە و هیچ خەممان نییە، بەکارتەکەمان بەچەند خولەکێکی کەم مووچەکانمان وەردەگرین.
ئەمەش بزانە: پڕۆسەی تۆمارکردن و پێدانەوەی کارتی بانکیی خانەنشینان ڕۆژ بە ڕۆژ لە فراوانبوون دایە و ئێستاش لە بانکی عەنکاوە سێ هەزار و 337 کارتی بانکی دەدرێتە ئەو خانەنشینانەی لەدایکبوونیان لەنێوان 1920 تا 1940ـە، لەداهاتووێکی نزیکیشدا خانەنشینانی بانکەکانی دیکەی کورستانیش بەپێی ڕیزبەندی بەرواری لەدایک بوونیان ئەو کارتە وەردەگرنەوە.
خانەنشینێک: بەکارتەکەمان بەچەند خولەکێکی کەم مووچەکانمان وەردەگرین
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






