
محەممەد شیمشێک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لە واشنتن و سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
محەممەد شیمشێک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لە واشنتن لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە. شیمشیک لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "باسمان لە گرنگی هەڵگرتنی سنووردارییەکانی بواری پیشەسازیی بەرگریی تورکیا کرد".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە دەرفەتەکانی هاریکاری لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی، گواستنەوە و وزە کرد.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی شیمشیک، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گفتوگۆکردن بووە لە گرنگیی هەڵگرتنی سنووردارییەکان لەسەر بواری پیشەسازیی بەرگریی تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارەکەی نێوان شیمشیک و سکۆت بێسێنت تاوتوێی ئەو هەنگاوانە کرا کە "تورکیا و ئەمریکا دەتوانن بیگرنەبەر بۆ بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی، لەو چوارچێوەیەشدا بە پێویست زانرا ئەمریکا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت."
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا، شاندەکەی تورکیا باسی لەو هەنگاوانە کرد کە "ئەنقەرە دەتوانێت دەستەبەری بکات بۆ فەراهەمکردنی ئاگربەست لە ئۆکراینا و گەیشتن بە ئاشتیی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





