
گرافیکی ئاڤا بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچە بێ کێشە بەردەوامە و یەکشەممە یان دووشەممەی داهاتوو تەواو دەبێت، وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، 95% چوارشەممە پارە دەنێردرێ و هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی کوردستان تا ئێستا لە بەغدایە بۆئەوەی وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق بدەنەوە ئەگەر هەر پرسیارێک یان تێبینییەکیان لەسەر لیستی مووچە هەبێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، ئەگەر تێبینییەکی ئەوتۆ هەبێت کە پێویستی بە وەڵامدانەوە بێت لە ئاستی باڵاتر، هەفتەی داهاتوو شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا، وێڕای وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینییەک ئەگەر هەبێت لەسەر لیستی مووچە و میزان موراجەعە، دەسەڵاتی بڕیاردانیشیان هەبێت و یەکسەر بڕیار بدەن و کێشەکە چارەسەر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی وادەی ناردنی پارە و بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچە، سەرچاوەیەک لە شاندی کوردستان لە بەغدا و لە وەزارەتی دارایی لە هەولێر بە ئاڤای وت، دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، 95% ڕۆژی چوارشەممە پارە لە بەغدا دەنێردرێت و ڕاستەوخۆش خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
- ئەوانەی لەرێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن کە ئەم مانگە ژمارەیان 400 هەزار دەبێ، قۆناغ بە قۆناغ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: ئەمڕۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاوی کردەوە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





