
ئەپڵیکەیشنی سپۆتیفای
ئاڤا نیوز
سپۆتیفای جگە لە ئەمریکا نرخی بەشداریکردن لە هەموو وڵاتان بەرز دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سپۆتیفای یەكێکە لە ئەپڵیکەیشنە بەناوبانگەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری هونەری بەتایبەت مۆسیقا و گۆرانی، لە ساڵی 2006 دامەزراوە و لە ئێستادا کۆمپانیاکە ئامانجیەتی نرخی بەشداریکردن بەرز بکاتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنها لە ماوەی نێوان ساڵانی 2022-2024 ئەپڵیکەیشنەکە 185 ملیۆن بەشداربووی زیادکردووە. ژمارەی بەشداربووە چالاکەکانی سپۆتیفای لەسەر بنەمای مانگانە تاوەکو مانگی شوباتی ساڵی 2025 دەگاتە 675 ملیۆن بەشداربووی چالاک.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا سەرمایەی کۆمپانیاکە 127.07 ملیار دۆلارە و لەماوەی تەنها ساڵێکدا بە ڕێژەی 113.57٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، نرخی هەر پشکێکی کۆمپانیاکە دەگاتە 620 دۆلار. کۆمپانیاکە بەمەبەستی زیادکردنی قازانج ئامانجیەتیی نرخی بەشداریکردن لە هەموو وڵاتان جگە لە ئەمریکا بەرزبکاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بڕیارە لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ سپۆتیفای نرخی بەشداربووانی پریمیەم بەرز بکاتەوە و گۆڕانکارییەکان لە نێوان 1 یۆرۆ بۆ 4 یۆرۆی مانگانە دایە و بەپێی جۆری بەشداریکردن لە هەژمارەکە دەگۆرێت. گۆڕانکاری لە نرخەکان بەمشێوەیە دەبن:
جۆری بەشداریکردن نرخی پێشوو نرخی نوێ جیاوازی بەرزبوونەوە
پریمیەم ئیندیڤیجوەڵ € 10.99 €12.99 € 2.00
پریمیەم دوۆ € 14.99 € 17.99 € 3.00
پریمیەم فامیلی € 17.99 € 21.99 € 4.00
پریمیەم ستودێنت € 5.99 € 6.99 € 1.00
ئەمەش بزانە: کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەدات "ئەم بەرزکردنەوەی نرخە ڕێگەمان پێدەدات بەردەوام بین لە داهێنان، تەنانەت لە گۆڕینی ئاراستەی بازاڕ و دەستەبەرکردنی بەها بۆ بەشداربووان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش