سووریا بۆ هەسەدە: دابەشکاری خاکی سووریا لەژێر هەر ناوێک ڕەتدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 نیسان

ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا هۆشداری دەداتە هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بانگەشەکردن بۆ فیدراڵی و جێگیرکردنی واقیعێکی جیاواز لەسەر زەوی، بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە پێچەوانەی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەن کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و سەرکردایەتی "هەسەدە" کراو ئەم لێدوانانە هەڕەشە لە یەکپارچەیی وڵات و سەلامەتی خاکەکەی دەکەن.
وێنە گەورەکە: شەممە، 26-04-2025، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە بەشداریی زیاتر لە 400 کەس دەستی پێکرد و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆتایی، بەشداربووانی کۆنفرانسەکە دیدگایەکی هاوبەشی کوردیان پەسەند کرد وەک بەڵگەنامەیەکی دامەزرێنەر کە گوزارشت لە ئیرادەی بە کۆمەڵی و ڕوانگەیەکی لۆجیکی بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بۆ پرسی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا.
ڕاگەێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ سەرکردایەتی "هەسەدە" ڕایگەیاند.
ڕێککەوتنی دوایی کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و سەرکردایەتی "هەسەدە" ئەنجام درا، هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بەرەو ئارامی و کرانەوە بۆ چارەسەرێکی نیشتمانی گشتگیر. بەڵام جووڵە و لێدوانەکانی دوایی سەرکردایەتی "هەسەدە"، کە بانگەشەی فیدراڵی و جێگیرکردنی واقیعێکی جیاواز لەسەر زەوی دەکەن، بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە پێچەوانەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەن و هەڕەشە لە یەکپارچەیی وڵات و سەلامەتی خاکەکەی دەکەن.
لەبەر ئەوە، ئەمانەی خوارەوە دووپات دەکەینەوە:
٠ ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی بەسوود دەبێت ئەگەر بە ڕۆحێکی نیشتمانی گشتگیر جێبەجێ بکرێت، دوور لە پڕۆژەی تایبەت.
٠ بە شێوەیەکی ڕوون هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی واقیعێکی دابەشکاری یان دروستکردنی قەوارەی جیا لەژێر ناوی فیدراڵی یان خۆبەڕێوەبردن بەبێ ڕێککەوتنی نیشتمانی گشتگیر ڕەت دەکەینەوە.
٠ یەکپارچەیی سووریا وەک خاک و گەل هێڵی سوورە، هەر پێشێلکردنێکی ئەمە بە دەرچوون لە یەکڕیزی نیشتمانی و دەستدرێژی بۆ سەر ناسنامەی سووریای یەکگرتوو دادەنرێت.
٠ نیگەرانی قووڵ دەردەبڕین لەو کردارانەی کە ئاماژە بە ئاڕاستەی مەترسیدار بۆ گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە هەندێک ناوچە دەکەن، کە هەڕەشە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی سووری دەکات و دەرفەتەکانی چارەسەری نیشتمانی گشتگیر لاواز دەکات.
٠ هۆشداری لە پەکخستنی کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووری دەدەین لەو ناوچانەی کە "هەسەدە" دەسەڵاتی بەسەردا هەیە، سنووردارکردنی گەیشتنی هاووڵاتیان بە خزمەتگوزارییەکان و قۆرخکردن و بەکارهێنانی سەرچاوە نیشتمانییەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، کە یارمەتی قووڵکردنەوەی دابەشبوون دەدات و هەڕەشە لە سەروەری نیشتمانی دەکات.
٠ سەرکردایەتی هەسەدە ناتوانێت خۆی بڕیاربەدەست بێت لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە تێیدا پێکهاتە ڕەسەنەکان وەک عەرەب، کورد، مەسیحی و گروپەکانی دیکە پێکەوە دەژین. قۆرخکردنی بڕیار و نوێنەرایەتی هەر پێکهاتەیەک ڕەتکراوەیە، چونکە ئارامی و داهاتوو بەبێ هاوبەشی ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی دادپەروەرانە بۆ هەموو لایەنەکان مسۆگەر نابێت.
٠ دڵنیایی دەدەین کە مافەکانی برایانی کورد، وەک هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووری، لە چوارچێوەی دەوڵەتی یەکگرتووی سووریدا پارێزراو و دەستەبەرکراون، لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوونی تەواو و یەکسانی لە بەردەم یاسادا، بەبێ پێویستی بە دەستێوەردانی دەرەکی یان سەرپەرشتی بیانی.
٠ بانگهێشتی هاوبەشانی ڕێککەوتنەکە دەکەین، بەتایبەت "هەسەدە"، بۆ پابەندبوونی ڕاستگۆیانە بە ڕێککەوتنە واژۆکراوەکە و پێشخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەسەر هەر حیسابێکی بەرتەسک یان دەرەکی.
٠ لە کۆتاییدا، هەڵوێستی جێگیرمان دووپات دەکەینەوە کە چارەسەر لە سووریا تەنها سووری، نیشتمانی و گشتگیر دەبێت، پشت بە ویستی گەل دەبەستێت، پارێزگاری لە یەکگرتوویی وڵات و سەروەری دەکات و هەر جۆرێکی سەرپەرشتی یان هەژموونی دەرەکی ڕەت دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە