ئەنجوومەنی وەزیران: دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە پڕۆژەی هەژماری من ببەسترێت
- بزنس
- 2024-03-13

وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران- KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت حکومەتی عێراق تەواوی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و جیاکاری نەکات لە نێوان مووچەخۆراندا. جەختیش لە پشیبەستن بە پڕۆژەی (هەژماری من) دەکاتەوە بۆ دابەشکردنی موووچە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە و چەند تەوەرێکی دیکە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ڕوونیکردووەتەوە: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆی کردووە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، مافی پێکهاتەکان و پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی مووچە ئاماژەی بەوە داوە، بۆ مانگی دوو داوای تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانیان کردووە بێ جیاوازی، بە بڕی 949 ملیار و 813 ملیۆن دینار، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا 569 ملیار و 219 ملیۆن دیناری ناردووە، کە دەکاتە ڕێژەی (59%)ی مووچە، ئەمەش وا دەکات کورتهێنان دروست ببێت.
چارەسەرەکان: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ( پرۆژەی هەژماری من) وەک چارەسەر بۆ دابەشکردنی مووچە خراوەتەڕوو، جەختکراوەتەوە هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ پشتبەستن بەو پڕۆژەیە کە هاوشێوەی پرۆسەی (تەوتین)ە و تێچووەکەشی کەمترە، لەژێر سەرپەرشتی و ڕێگەپێدانی بانکی ناوەندی عێراق کراوە، بۆیە دەبێ مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ( هەژماری من ) ەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





