گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگی چوار دروست نەبووە و تەنیا واژۆی تەیف سامی ماوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارە دەنێردرێ و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە میدیاکان هەواڵی زۆر و جیاواز لەسەر مووچە کرا، بەڵام دوێنێ ئاڤا ڕایگەیاندبوو، لیستی مووچە هەموو قۆناغەکانی بڕیوە و وردبینی تەواو بووە، تەنیا ڕەزامەندی تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراقی ماوە.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەبوو، بەپێی وێنە و ڤیدیۆکانی کۆبوونەوەکە بێت کە بڵاوکراونەتەوە، تەیف سامی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک چەند ڕۆژێکە بە گەشتێک لە ئەمریکایە. لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش باسی مووچەی خەڵکی کوردستان نەکراوە، لەبەرئەوەی دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵ ئەم بابەتە بڕاوەتەوە. مووچەش هیچ گرفتێکی بۆ دروست نەبووە.
لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ناردنى مووچە تەنیا ئیمزاکردنی ماوە، ئەگەر تاوەکو سبەی دوانیوەڕۆ خەرج نەکرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری گەنجینەکانی کردووەتەوە، چەکی پارەکان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لەکاتی گەیشتنی پارە بەخێرایی بۆ فەرمانگەکان بنێردرێت و پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





