
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی نیشتمانی دەدات بە مەبەستی بەڕێوەبردنی هەموو ڕووداو و قەیرانە تەندروستی و پەتاکان و بڕیاردانی پێویست بۆ پاراستنی کۆمەڵگە.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 29-4-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 26 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و تاوەکو ئێستاش چوار لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکە پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان، ئەم بڕیارانەی دەرکرد.
1- دامەزراندنی لیژنەی نیشتیمانی یەک تەندروستی، ئەو لیژنە نیشتمانییەی بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی هەموو ڕووداو و قەیرانە تەندروستی و پەتاکان و بڕیاردانی پێویست بۆ پاراستنی کۆمەڵگە. ئەو دەزگایە دەبێت کە بەرپرسیارە لە هەڵسەنگاندن و ئاراستەکردنی ڕووداوەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ دڵنیابوون لە وەڵامدانەوەی یەکخەر و گونجاو بۆ نەخۆشییە پەتاییەکان.
2- ڕێگەدان بە هاوردەکردنی گۆشت یان ئاژەڵی زیندوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان پێش هاتنە ناو عێراق و دوای هاتنە ناوەوەیان بۆ عێراق، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراک.
3- تەمویلکردنی وەزارەتی دارایی بە بڕی سێ ملیار دینار لە بودجەی یەدەگی فریاگوزاری، بۆ لیژنەی نیشتمانی یەک تەندروستی، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان جێبەجێ بکات، بەپێی پلانەکانی خۆی، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان، لەوانەش چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ڕێنمایی و چاودێری، بەپێی پۆلێنکردنی وەزارەتی تەندروستی، بەم شێوەیەی خوارەوە: (1.750)) ملیار دینار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ، (یەک) ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی، و (250) ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی ژینگە.
4- دابینکردنی بەردەوامی خزمەتگوزاری بۆ کوشتارگە حکومییەکان بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵ، دوای ئامادەکردنیان بە پێداویستییە پێویستەکان و یەکەکانی پرۆسێسکردن و چاودێری ڤێتێرنەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە