
جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی گاڵتەجارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەبێتەوە و ترەمپ پێی دەڵێت، "ئەو لە کەنار دەریایەکدا خەوتبوو لە کاتێکدا ململانێکان لە ئۆکراینا پەرەیان سەند."
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی میشیگان بە بۆنەی 100ـەمین ڕۆژی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی، باسی چەندین پرسی "گرنگ" و دەستکەوتەکانی خۆی لەم خولەدا کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دیسان گاڵتە بە جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "ئەو لە کەنار دەریایەکدا خەوتبوو لە کاتێکدا ململانێکان لە ئۆکراینا پەرەیان سەند، ئەو چێژی لە پشووەکانی دەبینی لەنێو قەیرانە جیهانییەکاندا، لە کاتێکدا کە دەبوو سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بووایە".
ئەمەش بزانە: ترەمپ چەندین جار ئاماژەی بەوەکردووە، لە دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەگەر ئەو سەرۆک بووایە، هەرگیز ئاڵۆزییەکان نەدەگەیشتنە ئەم خاڵەی ئێستا و، هەمیشە بایدنی بە هۆکاری سەرەکی ئەم جەنگە پێناسە کردووە، لەگەڵ گەڕانەوەشی بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ تەواوی هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی "گەنجینە" ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا و زێلێنسکی لەگەڵ ترەمپ بە ڤیدیۆ قسە دەکەن
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ پووتین، زێلێنسکی دەتوانێت بەشدار بێت