
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی دابینکردنی پارەی نەختینەیی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران هەیە و لەپێناو پڕ کردنەوەی ئەو کورتهێنانەش پەنا دەباتە بەر قەرزکردن لە پارەی دانراوی باج(ئەمینداریەتیی باج).
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دانیشتنی 15-04-2025ی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی سەرپشک کردووە لەپێناو دابینکردنی مووچەی مانگی نیسان و مانگەکانی دیکەی مووچەخۆران؛ بەجۆرێک بڕی سێ تریلیۆن و 45 ملیار و حەوت ملیۆن و 500 هەزار و 252 دینار لە ئەمینداریەتی باجەکان ڕابکێشێت.
لەلایەکی دیکە؛ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ واشنتن بە ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاند: دۆخی دارایی عێراق کێشەی هەیە کە پەیوەستە بە دابەزینی نرخی نەوتەوە و هەوڵ دەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 90٪ی داهاتی گشتیی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، بەگوێرەی "پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی 2024-2028 " حکومەتی عێراق، پێشبینی دابەزینی ڕێژەی داهاتی نەوت دەکات لە 89.2٪ لە ساڵی 2024 بۆ 87.4٪ بۆ ساڵی 2028.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە