گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕانەوە. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندووە کە 99% ڕۆژی یەکشەممە واژۆ لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند كە شاندە تەكنیكییەكە دوێنێ شەو لە بەغدا گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو ئەركەی لەسەر شانیان بووە لە وردبینیكردن لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری و بەڕێوەبەرایەتیی بودجە جێبەجێیان كردووە.
- تەنیا ئەوە ماوە كە پارەكە بگوازرێتەوە، بەڵام ئەمەش هەنگاوێكی پێویستە، ئەویش ئەوەیە دەبێت بەغدا پارە لە داهاتەوە بگوازێتەوە بۆ سەر مووچە، ئینجا وەزارەتی دارایی دەتوانێ پارەكە لە بانكی ناوەندی دەربكات، ئەم ڕێككارەش پێویستی بە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، بەڵام ئەویش گەشتی دەرەوەی كردووە، ئەگینا دوێنێ نووسراوەكانیش ئامادەكراوە و تەنیا مابوو واژۆ بكرێت و بنێردرێت.
- ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی گوتیشی، 99% ئەگەری هەیە كە ڕۆژی یەكشەممە تەیف سامی، نووسراوەكە واژۆ بكات و پارەكە بنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا لەبارەی گەڕانەوەی تەیف سامی پرسیاری لەو سەرچاوەیە کرد، گوتی "لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێیان گوتین یەكشەممە دەگەڕێتەوە و واژۆی دەكات".
ئەمەش بزانە: ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی دەڵێن، شاندە تەكنیكییە چوونەتە نووسینگەكەی تەیف سامی و پێیان گوتوون "ئێمە وا لەگەڵ تەیف ڕێككەوتووین كە مانگانە لە كاتی خۆیدا و لەنێو مانگەكە پارەكە بنێردرێت نەك لە مانگی دواتر، بەڵام نووسینگەكە هیچ وەڵامێكیان پێنەبووە غەیری ئەوەی وتوویانە وەزیر چۆتە گەشت با بگەڕێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






