ئاڤا بەڵگە و زانیاری و لێدوانی تایبەت لەسەر ڕاگرتنی ڕاکێشانی پارە لە ماستەر کارد و ڤیزە کارد بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێککارەکانی ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە تووندتر دەکرێن
ئاڤا نیوز
لەژێر فشاری ئەمریکا، ڕێککارەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دۆلار لە هەرێمی کوردستان و عێراق تووندتر دەکرێن. پارێزگاری بانکی ناوەندیش زانیارییەکانی ئاڤا لەوبارەیەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاست دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا بەمەبەستی فشار خستنەسەر عێراق بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە سپیکردنەوە و ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئێران، هەنگاوەکانی زیاتر کردوون و ژمارەی ئەو بانکانەی خستوویەتییە لیستی سزاکانی زیادی کردووە، هاوکات بەردەوام ڕێککارەکانی تووندتر دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لەکۆی 54 بانک کە مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندی عێراق وەرگرتووە، ئێستا 35 لەو بانکانە بەتۆمەتی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە سزادراون.
هۆکارە زانراوەکان: لە ڕێککەوتی 21ی4 وەکو یەکەم میدیا ئاڤا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکی بانکی ناوەندی عێراق، لە 1ی6ی ئەمساڵەوە، تاوەکو کاتێکی نادیار مامەڵە کردن لە ڕێگەی ماستەر کارد و ڤیزە کاردەکانی بانکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە دەرەوە سنووردار دەکرێن و ناتوانرێت پارەی کاشیان پێ ڕابکێشرێت.
- ڕاکێشانی پارە تەنیا لە ڕێگەی سویچ کاردەوە دەبێت، کە خاوەنداری دەگڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکا.
- ماوەی 40 ڕۆژ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دیارکراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک لە دەست ئاڤا کەوتووە، کۆمپانیای ماستەر کارد لە 4-16 ئاگادارییەکی بۆ کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی عێراق ناردووە، کە چەند خاڵ و داواکارییەک سەبارەت بە خاوەندارێتی بانک و کۆمپانیاکان لەخۆ دەگرێت:-
- پابەندبوونیان، سپیکردنەوەی پارە، بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییە بانکییەکان، ئەمانە وەکو مەرج بۆ دەستکردنەوە بە چالاکییە ئاساییەکان دانراون.
لێدوانە فەرمییەکان: چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵەکەی ئاڤای پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ماستەر کارد و ڤیزە کارد کێشەیان بۆ دروستبووە و لە هەوڵداین پێش مانگی شەش ئەو گرفتە چارەسەر بکەین.
- ڕێککەوتن کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، لەوانە کۆمپانیاکانی ڤیزا و ماستەر بە هەماهەنگی لەگەڵ خەزێنەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و کۆمپانیایەکی وردبینی.
بەرپرسێکی حکومەتی کوردستان، کە تایبەتمەندە بە کاروباری بانکەکان و پرسە داراییەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، عێراق زۆر نیگەرانە لەو هەوڵەی ئەمریکا، چونکە دەکرێت بڕیارەکە لە مانگی شەشەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- ئێستا پارێزگاری بانکی ناوەندی و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش بۆ چارەسەری هەمان گرفت لە ئەمریکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 43 خولەک لەمەوپێش
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە واسیت ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی 500 مێگاوات کارەبا لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی گەزنە داوای دروستکردنی ئۆڤەر پاس دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 7 شوێن لە بەرژەوەندیی کرێکاران دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نەبیستراو لەبارەی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکەی دەروازەی باشماخ ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
30 نیسان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی 100 ملیار دینار بۆ شەش مووچە بنەڕەتییەکەی خانەنشینان تەرخان دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی بە نرخی هەرزانتر دۆلار دەداتە حەجخوازان
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت