
خۆڵبارین لە قەزای شنگال
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی خۆڵبارین قەزای شنگالی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە ئاستی بینین زۆر کەمبووەتەوە و تەواوی ئاسمانی شارەکە و دەورووبەری تاریک بووە.
وێنە گەورەکە: عێراق یهكێكه لهو وڵاتانهی زۆرترین زیانی گۆڕانکاری کەشوهەوای بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە ساڵانە خۆڵبارینی چڕ ڕوو لەزۆربهی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەشناسی عێراق، کەشوهەوای ئەمڕۆی زۆربەی شارەکانی عێراق ناجێگیرە و خۆڵبارین ڕوویان تێدەکات، هاوکات هۆشداری دا بە کەمبوونەوەی مەودای بینین لەو پارێزگایەنە، بەتایبەتی ڕیگاکانی نێوان سەنتەری شارەکان و قەزا و ناحییەکانی دەورووبەری.
ئەمەش بزانە: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات جگە لەم شەپۆلە لەم مانگە و مانگەکانی تەممووز و ئاب شەپۆلی دیکەی خۆڵبارین وڵات بگرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و ئەوەش هاوکار دەبێت لە کۆتاییهێنان بە شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە ماوەیەکی زووتردا.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، ئەمەش هەر بەهۆکاری کەمبوونەوەی ئاستی بینین بوو بەهۆی خۆڵبارینەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





