دیمەنی بەنداوی دووکان
ئاڤا نیوز
کەمی باران و وشکەساڵی بووەتە هۆی وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دووکان، ئەو ئاوەی ئێستا گلدراوەتەوە تەنیا بەشی خواردنەوە دەکات و ناتوانرێت کارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: بەنداوی دووکان کە گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لەو سەرچاوە ئاویانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە لەلایەن ئێرانەوە وشک کران، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوی دابەزیوە.
- ئەمساڵیش بەهۆی کەمی بارانەوە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 50% کەمتر باریوە، ئاوێکی کەمتر لە ساڵانی ڕابردوو گلدراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان زۆر دابەزیوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان داوایان کردووە بەشێوەیەکی کاتی بەردانەوەی ئاو کەم بکرێتەوە، بۆیە ئەو بڕەی بەردەدرێتەوە بەشی بەرهەمهێنانی کارەبا ناکات و ماوەی هەفتەیەکە بەرهەمهێنانی کارەبا بەتەواوی وەستاوە.
سیروان محەممەد دەڵێت، لەم قۆناغەدا کاری لەپێشینە بۆ ئاوی خواردنەوەیە، ئەو کارەبایەی لە ماوەی ڕابردوو لە بەنداوەکە بەرهەم دەهات ڕێژەکەی زۆر دابەزیبوو، بۆیە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی نابێت.
ئەمەش بزانە: پیشووتر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دووکان 400 مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، بەڵام بەم دواییە دابەزیبوو بۆ 40 مێگاوات، ئێستاش بەتەواوی ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 200 حەشوەی گوللە ئاربیجی لە گوندێکی چوارقوڕنە دۆزرایەوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی كوردستان خۆڵبارین چڕدەبێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە