كەشناسی: ئەمڕۆ تاوەباران دەبارێت و ڕەشەبای بەهێزیش زۆرینە ناوچەكان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 2 ئایار

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پێشبینیی تاوەبارانی كەم دەكرێت لەگەڵ هەورەبروسكە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی تاوەبارانی کەم لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەکرێت لەگەڵ هەورەبروسكە کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، هاوكات ڕەشەبای بەهێزیش دەبێت كە لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان تۆز و خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی كەشناسیی هەرێمی كوردستان سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها تاوەبارانی کەم لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرماش نزیكەی چوار پلە نزم دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا، ڕایگەیاند، خۆڵبارین ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەمترە بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، ئەگەری بارانبارینیش بەهێزە لە مانگی پێنج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول