لە هەولێر گەورەترین كارگەی ڕیسایكلینی كاغەز لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان دادەمەزرێت
- ژینگە
- 2 ئایار

دیمەنی کارتۆن و کاغەزی کۆکراوە
ئاڤا نیوز
كۆمپانیایێكی توركی بەنیازە گەورەترین كارگەی ڕیسایكلینی كاغەز لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر دابمەزرێنێت.
وێنە گەورەكە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی كە دۆستی ژینگەن، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كارئاسانی دەكات بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ڕیسایكلینی كاغەز، بەمەبەستی دووبارە بەكارهێنانەوە و سوودوەرگرتن لە كاغەز و كارتۆن و مقەبای بەكارهێندراو و فڕێدراو.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاكرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، كۆمپانیایێكی توركی لەڕێگەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر، پرۆپۆزەڵی پرۆژەیەكی پێشكەش بە دەستەی وەبەرهێنان كردووە بۆ كردنەوەی كارگەیەكی ڕیسایكلینی كاغەز، كە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و عێراقدا هاوشێوەی نەبووه.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا ڕێکارەکانی دامەزراندنی كارگەكە، لە قۆناغی کۆتاییدایە و سەرجەم مامەڵە كارگێڕی و یاساییەكانی تەواوكردووە، لەماوەیەکی نزیکدا دەست بە دامەزراندنی دەکرێت.
بۆچی گرنگە: دامەزراندنی كارگەی ڕیسایكلین جگە لەوەی سوودێکی زۆری دەبێت بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە، ھەلی کاریش بۆ خەڵکانێكی زۆر دەرەخسێنێت و ئەو کاغەزانەی فرێ دەدرێن جارێکی تر بۆ کاری پێویست ئامادە دەکرێن و پاكێجینگ دەكرێن، كە لە قۆناغی یەکەمدا پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكاتەوە، دواتریش بۆ عێراق و وڵاتانی تر بەرهەمەكانی كاغەز و كارتۆن ھەناردە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- تەندروستی
- 47 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی ئۆتیزم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت