
لۆگۆی هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافەیدەین
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو بانگەشانە ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە ڕاکێشانی سەرمایەی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و ئاماژە بۆ ئەو پارانەی ڕاكێشراون پارەی دانراوی هاووڵاتیان یان دەستمایەی بیمەی تایبەت بە بانکەکان نين، بەڵکو دەگەڕێنەوە بۆ حسابە سەروەرییەکانی وەزارەتی دارایی.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی دابینکردنی پارەی نەختینەیی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران هەیە و لەپێناو پڕ کردنەوەی ئەو کورتهێنانەش پەنا دەباتە بەر قەرزکردن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڵگەنامەیەک بڵاوکرایەوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەکە بۆ دابینكردنی پارە بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ڕاكێشانی سێ تریلیۆن و 45 ملیار و 7 ملیۆن و 500 هەزار دینار لە سندوقی بارمتەی باجی وەزارەتی دارایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ئەو پارانە وەک ئامرازێکی کاتیی بەکارکردن لەم بانکانەدا پارێزرابوون و دوای كۆتاییهاتنی پێویستییان، گواسترانەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخان بکرێنەوە.
- بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پارەیەكی زۆر و یەدەگێكی نەختینەی زیاتر لەو ڕێژەیەیان لەبەر دەستدایە کە بانکی ناوەندی دیاری کردووە.
- بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید ئەرکەکانیان بەشێوەیەكی ڕێكخراو لە خەرجکردنی مووچە و دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان و جێبەجێکردنی بەڵێنەكانیان بە پابەندبوون بەرامبەر بە سەوداكاران ئەنجام دەدەن.
- یەدەگی یاسایی بانکی ڕافیدەین ئێستا نزیکەی نۆ ترلیۆن دیناری عێراقییە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی بەهێزیی پێگەی دۆخی داراییەتی.
- ئەو دزیانەی پێشتر کاریگەرییان لەسەر هەندێک لە هەژمارەكانی ئەمانات هەبووە، بەهۆی ئەوەی ڕوویدا، ئەم بڕە پارانە بۆ ماوەیەکی زۆر بێ جوڵەكردن مانەوە، ئەوەش کەلێنی تەکنیکی دروستکرد و تۆڕەکانی گەندەڵی قۆستیانەوە، ڕێوشوێنی نوێی چاودێریمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییانە.
- حکومەت بەردەوام دەبێت لە ڕێبازی خۆی بۆ چاکسازیی ئابووری و بەهێزکردنی کاری بانکی و بەڕێوەبردنی دارایی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






