
بانکی ڕافیدەین
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق قەبارەی یەدەگەکانی بانکی ڕافیدەین ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەدەگی بانکەکە زیاتر لە هەشت ترلیۆن و 540 ملیار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر دەستبردن بۆ پارەی دانراوی باج لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتدکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەدا، ئەو پارانەی ڕاكێشراون پارەی دانراوی هاووڵاتیان یان دەستمایەی بیمەی تایبەت بە بانکەکان نين، بەڵکو دەگەڕێنەوە بۆ هەژمارییە سەروەرییەکانی وەزارەتی دارایی.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق کە واژۆی د.عماد عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە، هاتووە: دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە کە باڵانسی یەدەگی بەکارنەهێنراو و پارێزراو لە لای ئەم بانکە بە دیناری عێراقی دەگاتە (4.277.87.827.82) چوار تریلیۆن و دوو سەد و حەفتا و حەوت ملیار و هەشتا و حەوت ملیۆن و هەشت سەد و بیست و حەوت هەزار و هەشتا و دوو دینار.
لە بەشێكی نووسراوەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە، "باڵانسی یەدەگی بەکارهاتوو دەگاتە (4.262.000.000.000) چوار تریلیۆن و دوو سەد و شەست و دوو ملیار دینار، بۆیە کۆی گشتی بڕی یەدەگی بانکی ڕافیدەین دەبێتە (8.540.87.827.82) هەشت تریلیۆن و پێنج سەد و چل ملیار و هەشتا و حەوت ملیۆن و هەشت سەد و بیست و حەوت هەزار و هەشتا و دوو دینار تا ڕێککەوتی 4-4-2025.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە