
دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی ڕابردوودا قەرزکردن بۆ مووچە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زۆرترین قسەی لەسەر کراوە و و کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە. بانکی ناوەندیی عێراقیش دڵنیایی دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، بڕیار دراوە سێ تریلیۆن و 45 ملیار دینار لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و بیمە ڕابکێشرێت و بۆ مووچە خەرج بکرێت، دواتر بەپێی توانا پارەکە دابنرێتەوە.
ڕوونکردنەوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم بابەتە دا و ڕایگەیاند، دەستکاریکردنی سێ ترلیۆن دینار لە بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی دزی سەدە بووە. ڕاکێشانی سێ تریلیۆن و 45 ملیار دینار لەم دوو بانکە پارەی دانراوی هاووڵاتیان یان بیمەی تایبەت بە بانکەکان نيیە، بەڵکو پارەکە هی وەزارەتی داراییە. ئەو پارانە گواسترانەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخان بکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو دزییانەی پێشتر کاریگەرییان لەسەر هەندێک لە هەژمارەكانی ئەمانات هەبووە، ئەم بڕە پارانە بۆ ماوەیەکی زۆر بێ جوڵەكردن مانەوە، ئەوەش کەلێنی تەکنیکی دروستکرد و تۆڕەکانی گەندەڵی قۆستیانەوە، ئەم هەنگاوە ڕێوشوێنی نوێی چاودێریمانە بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسیانە.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی لە بوونی یەدەگی بانکی لە بانکی ڕافیدەین دەدات، بە پێی بەدواداچوونی ئاڤا پارەی کاش بەردەستە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و هیچ کیشەیەکی پارەی کاش نییە بۆ دابینکرنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی کە پەیوەستە بە مووچە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق پارە بۆ هەژماری خۆیان بگوازنەوە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین وەریبگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





