پەرلەمانتارێک: بۆ دابینکردنی مووچە 30 تریلیۆن دینار لە بانکی ڕەشید و ڕافیدەین ڕاکێشراوە
- بزنس
- 4 ئایار

لۆگۆی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین
ئاڤا نیو
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، نزیکەی 30 تریلیۆن دینار لە هەردوو بانکی حکومی ڕەشید و ڕافیدەین لەلایەن وەزارەتی دارایی ڕاکشێراوە لەپێناو پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی نەختینەیی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕاگەیاند: میوانداریی بەرپرسانی بانکی ڕەشیدمان کرد لە لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان، باڵانسی بانکەکە شەش تریلیۆن دینارە کە ئەمەش پارەی خاوەن هەژمارەکانە، بەڕێوەبەری بانکیی ڕەشید پێی وتین: تەنیا 300 ملیارمان هەیە، هەموو پارەکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاکێشراوە.
هەرچی پەیوەستە بە بانکی ڕافیدەین، بەگوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، بانکی ڕافیدەین 27 تریلیۆن دینار پارەی هەبووە، وەزارەتی دارایی 24 تریلیۆن دیناریان لەوێش ڕاکێشاوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بانکی ڕافیدەین وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی داوەتەوە، کە ئەو پارانەی لە هەردوو بانکەکە ڕاکێشراون پارەی دانراوی هاووڵاتیان یان دەستمایەی بیمەی تایبەت بە بانکەکان نين، بەڵکو پارەی هەژمارە سەروەرییەکانی وەزارەتی دارایین.
بانکەکە دەشڵێت، سەرجەم پارە یەدەگەکانی یاسایی هەردوو بانکەکە لە بانکی ناوەندیی عێراق زیاترە لە 11 تریلیۆن دینار، بانکی ڕافیدەین 8.5 تریلیۆن دینار و بانکی ڕەشیدیش 3.5 تریلیۆن دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی لە 3ی ئەم مانگە، لەسەر دەستبردن بۆ پارەی دانراوی باج لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە پارەی هاووڵاتیان یان بانکەکان بن بەڵکو پارەی وەزارەتەکەیە کە ڕاکێشراون.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی سەرپشک کردووە لەپێناو دابینکردنی مووچەی مانگی نیسان و مانگەکانی دیکەی مووچەخۆران؛ بەجۆرێک بڕی سێ تریلیۆن و 45 ملیار و حەوت ملیۆن و 500 هەزار و 252 دینار لە ئەمینداریەتیی باجەکان ڕابکێشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






