
ئامێری وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد وەک یەکەم هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان قەرزی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر وەرگرت و دەڵێت، سیستمەکە نزیکەی 22 ملیۆن دیناری تێدەچێت و 82 ئەمپێر کارەبا بۆ ماڵەکەی دابین دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر بە بڕی "ترلیۆنێک دینار" کارایە و ئێستا بۆ ماڵان تا 30 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت، لە ماوەی حەوت ساڵیشدا پارەکە وەردەگیرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئامانج هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی ئایار، وەک یەکەم هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی قەرزی بانکی ناوەندی بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆری وەرگرت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ڕێکارەکانی وەرگرتنی قەرزەکە بە کردنەوەی هەژمارێکی بانکی دەستپێدەکات و دوای ئەوەی ڕەزامەندیش لەسەر داواکارییەکەی درا، بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا کۆمپانیای تایبەت بە دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆر بێن و سیستمەکە بۆ ماڵەکەی دابنێن.
د.ئامانج هەرکی وتیشی، ئەو داوای سیستمەکەی کردووە بە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 82 ئەمپێر و بەبێ پاتری شەحنکردنەوە، ئەگەر پاتری لەگەڵدا بێت سیستمەکە دوو بەرامبەر خەرجی دەبێت واتە 43 ملیۆن دیناریی تێدەچێت، ئەگەر سیستمەکەش دابنرێت هاووڵاتی کارەبای نیشتیمانیی هەر دەمێنێت و هەر کات بیەوێت ئازادە لەنێوان کارەبای ماڵەکەی لە وزەی خۆر یان کارەبای نیشیمانی کامیان بەکاربهێنێت.
زانیاریی زیاتر: بڕی قەرزەکەی ئەو پەرلەمانتارە 21 ملیۆن و 501 هەزار دینارە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕی قازانجی بانکەکە 2.5%ـە و بۆ ئەوەی نەبێتە سوو، هاووڵاتییەکە تەنیا 18 ملیۆن و 299 هەزار دیناری بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام دەبێت 21 ملیۆن و 501 هەزار دینار لە حەوت ساڵدا بداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتی لەڕێگەی ماڵپەڕی "تەموویل"ـەوە دەتوانێت داواکاریی پێشکەش بکەن، بەڵام ڕاستەوخۆ پارە لە بانک وەرناگرێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئامێرانە، بەڵکو ئەوانەی ئارەزوومەندن و ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، بانکەکان و ئەو کۆمپانیانەی بەشدارن لە پرۆژەکە پارەدار دەکات و دواتر کۆمپانیاکان ئەو ئامێرانە بۆ ئەو هاووڵاتیانە دابین دەکەن. هەر کەسێکیش سکاڵای هەبێت لەدوای دانانی سیستمەکە، لە هەمان پێگەی ئۆنلایندا داواکاریی پێشکەش دەکات و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 200 حەشوەی گوللە ئاربیجی لە گوندێکی چوارقوڕنە دۆزرایەوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی كوردستان خۆڵبارین چڕدەبێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە